نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ جێگیری مایه‌وه‌ به‌راورد به‌نرخی دوێنێ‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 500 دیناره‌.
"نرخی‌ دۆلار به‌راورد به‌ دوێنێ‌ جێگیره‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 500 دیناره‌ ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێیه‌".

"100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 142هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 پاوه‌ند به‌ 167 هه‌زار دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئیرانیش به‌ 36هه‌زار و 750 دیناره‌، 100 لیره‌ی‌ توركی به‌ 43 هه‌زار دیناره‌".

نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ 110 دۆلار و 75 سه‌نته‌ و 100 پاوه‌ندیش به‌رامبه‌ر 129 دۆلار و 85 سه‌نته‌.

Top