فرسەت سۆفی: بە زۆرینەی پەرلەمانی متمانە وەردەگیرێتەوە

فرسەت سۆفی: بە زۆرینەی پەرلەمانی متمانە وەردەگیرێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، لەڕێگەی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی نێو پەرلەمان دەتواندرێت متمانە لە دەستەی سەرۆکایەتی وەربگیرێتەوە، ئەگەر هاتوو خۆیان دەست لەکار نەکێشنەوە.

دکتۆر فرسەت سۆفی، لەمیانی بەشداریکردن لە نیوڕۆژی رووداو رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان داندراون و دەکرێت بە دەنگی 56 پەرلەمانتار لە کۆی 111 ئەندامی پەرلەمان متمانە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەربگیرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە رووداوی راگەیاند، پێشنیاز هەیە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەدەر لە یەکێتی و گۆڕان و پارتی بە لایەنەکانی دیکەی نێو پەرلەمان بدرێت.



رووداو
Top