سەعد خالید: هەوڵەکانی بارزانی لەگەڵ لایەنەکاندا داخوازیی خەڵکی کوردستانە
سەعد خالید، بە ماڵپەری فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو داواکارییەی بارزانی کە ئێستا ئاراستەی لایەنەکانی کردووە بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ و نوێنەری خۆشی ناردووە بۆ لای یانەکان داواکاری و داخوازی هەموو خەڵکی کوردستانە، واتە بارزانی داخوازی خەڵکی خستووەتە بەردەم لایەنەکان ئێستا گوناحە لایەنێک یان چەند لایەنێک نەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ داخوازی خەڵک بکەن."
گوتیشی: "بەردەوامبوونی ئەم دۆخەی کوردستان زیان لە هەموومان دەدات، و ناکرێت کورد لەم دۆخەدا کە کۆمەلێک ئەگەر لەبەردەمیدایە خۆی ئامادە نەکات لە کاتێکدا بەردەوام بوونی ئەم دۆخەکە لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە".
دەیشڵێت: "داوا لە لایەنەکان دەکەین کە هەوڵ بدەن و قەیرانی سیاسی کوردستان چارەسەر بکەن بەتایبەت بەدەنگەوە هاتنی هەوڵەکانی بارزانی بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان تا کوردستان لەم قەیرانە ڕزگاری ببێت."
KDP
