مامۆستایه‌ك ئه‌رشیفی كه‌لار له 1991 تا 2008 كۆ ده‌كاته‌وه
دیار ره‌شید كه‌ریم /ته‌مه‌ن 38 ساڵ/ مامۆستای قوتابخانه‌ی چرای بنه‌ڕه‌تیی له كه‌لار، له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌یه‌وه گوتی: "نزیكه‌ی 3 ساڵه له‌ڕێگه‌ی دانانی په‌یجێكه‌وه به‌ناوی (وێنه مێژووییه‌كانی گه‌رمیان)، سه‌رقاڵی ئه‌رشیفكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه فۆتۆگرافییه‌كانی ساڵانی رابردووی سنووری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێرم، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ناوبه‌ناو به‌ڵگه و ده‌ستنووس و گرته‌ی ڤیدیۆییم بڵاو كردووه‌ته‌وه، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی به‌رفراواندا، ده‌ست بكه‌م به ئه‌رشیفكردنی گرته ڤیدیۆییه‌كانی ساڵانی رابردووی گه‌رمیان به‌گشتی و شاری كه‌لار به‌تایبه‌تی".
هه‌روه‌ها گوتی: "نزیكه‌ی 3 مانگه ده‌ستم كردووه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌م، تا ئێسته زیاتر له 50 كاسێتی كۆن و نوێ و قه‌باره جیاوازم به هه‌وڵی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ئیداری و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان كۆ كردووه‌ته‌وه كه مێژووه‌كانیان بۆ نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ناوبراو له‌باره‌ی ئامانجی پرۆژه‌كه‌یه‌وه روونی كرده‌وه، "ئامانجم ئه‌وه‌یه خزمه‌تێكی بچووك به شاره‌كه‌م بكه‌م، هه‌رچه‌نده مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نییه، وه‌لێ خێرا گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی و كاریگه‌ریی له ناوچه‌كه‌دا، بایی ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌ك ده‌ستپێكێك له پرۆژه‌یه‌كی ئه‌رشیفیدا به‌رز بنرخێنرێت".
كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "كاری ئه‌رشیفی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و فره‌ڕه‌نگه و پێویستی به كات و هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگی و هه‌روه‌زییه، زۆر جار ده‌خوازێت تۆڕبهندییهكی بۆ پێك بهێندرێت له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به رووداو و بۆنه جیاوازه‌كان. ئه‌وه‌ی من ده‌ستم داوه‌تێ، له قۆناغی یه‌كه‌مدا شێوازێكی گشتگیره له بواره‌كانی ژیانی شار و لایه‌نی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری، وه‌رزشی، په‌روه‌رده‌یی و بیناسازی".
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به هه‌ندێ گرته‌ی ڤیدۆیی ده‌گمه‌ن كرد كه تا ئێسته ده‌ستی كه‌وتووه، بریتین له: "راپه‌ڕینی كه‌لار دژ به رژێمی پێشووی عێراق له 9/3/1991 و په‌لاماردانی له‌لایه‌ن تانك و زرێپۆشه‌كانی رێكخراوی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له 25/3/1991، ئاهه‌نگی 62 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له كه‌لار و هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".
جه‌ختی كرده‌وه: "تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم هه‌ستاوم به پرۆژه‌كه و ئه‌وه‌ش هه‌ندێ بارگرانیی بۆ دروست كردووم له‌ڕووی داراییه‌وه، ئه‌گه‌ر رێكخراو و لایه‌نێك سپۆنسه‌ریم بكه‌ن، بێگومان به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ری، چونكه سبه‌ینێ ده‌بێت به مێژوو و پێویست به‌وه ده‌كات ئه‌رشیف بكرێت".
كه‌لار ناوه‌ندی كارگێڕیی ئیداره‌ی گه‌رمیانه و ده‌كه‌وێته 140 كیلۆمه‌تر باشووری خۆرئاوای شاری سلێمانی، له رۆژی 28/2/1970 و له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌ركۆماری عێراقدا كراوه به شارۆچكه.
باسنيوز
