شانده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سێ گه‌وره به‌رپرسی ئێران كۆده‌بنه‌وه
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 7/8/2016 گه‌یشتنه شاری تاران، ئه‌مڕۆ 8/8/2016 دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، به ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕاگه‌یاندوه، وه‌فده‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر چوار له‌گه‌ڵ "ئیسحاق جه‌هانگیری" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆده‌بنه‌وه‌و سبه‌ینێش سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی له‌گه‌ڵ "عه‌لی شه‌مخانی" سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه، پاشان سه‌عات 5 ی ئێواره له‌گه‌ڵ "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كۆده‌بنه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی هاتووه: "ئه‌م سێ دیداره ئه‌و دیدارانه‌ن كه تا ئه‌م كاته یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌و له‌وانه‌شه دیداری دیكه‌ی پێ زیاد بكرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، پێكهاتوون له دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، شاڵاو كۆسره‌ت عه‌لی و یاسین سابر یاسین به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان و نازم عومه‌ر ده‌باغ.
باسنيوز
