چوار چه‌كدارى (ئه‌نسارولئیسلام) له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان و له‌لایه‌ن گوندنشینه‌كانى سنووره‌كه‌وه بینراون، له ئێستاشدا پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنیان، ده‌ستى پێ كردووه. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له سنوورى گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند :" ماوه‌ى سێ ڕۆژه چوار چه‌كدارى سه‌ر به "ئه‌نسارولئیسلام" له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته سنوورى یه‌كێك له شارۆچكه‌كانى سه‌ر به گه‌رمیان". ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه چه‌كداره‌كان له گونده‌كانى ئه‌و شارۆچكه‌یه بینراون، گوتیشی :" له‌و كاته‌وه ئاسایشی گه‌رمیان و دژه تێرۆر به‌دواى ئه‌و چوار چهكدارهوهن و له هه‌وڵى ده‌ستگیركردنیاندان. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه داواى كرد ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، گوتیشی :" زانیارى ته‌واو هه‌یه كه تائێستاش له سنووره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و له ڕێگه‌یه‌ى ته‌كنه‌لۆجی تایبه‌ته‌وه چاودێری ده‌كرێن، به‌ڵام نه‌توانراوه ده‌ستگیر بكرێن". به پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه، چوار چه‌كداره‌كه ناسراونه‌ته‌وه و له كۆنه چه‌كداره‌كانى ئهنسارولئیسلامن، گوتیشی :" دواى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى ڕابردوودا ئێران 21 كوردى سونه‌ى له ئێران له سێداره دا، چه‌كداره‌كانى ئه‌نسار له ترسى ده‌ستگیركردنیان هه‌ڵدێن بۆ سنوورى هه‌رێمى كوردستان". سه‌رچاوه‌كه باسى له شوێنى مانه‌وه‌ى چوار چه‌كداره‌كه و چۆنێتى چاودێریكردنیان و چه‌ند زانیارییه‌كى دیكه‌ى خسته‌ڕو، به‌ڵام له‌به‌ر ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان، باس‌نیوز ئه‌و زانیارییانه بڵاو ناكاته‌وه.
kdpmr