نەوشیروان مستەفا لێدوانی گوتەبێژی گۆڕان بۆ چەند دەزگایەکی میدیایی قەدەغە دەکات
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە نێو میدیای گۆڕانەوە دەست کەوتووە، بە فەرمی نەوشیروان مستەفا، ڕێگری لە شۆڕش حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت، لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدات، بەو هۆیەشەوە ماوەیەکی زۆرە گوتەبێژی گۆڕان لێدوانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەداوە.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە 8\8\2016، بێستوون فایەق، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئاگاداری ئەو بابەتەنیم بەڵام ناکرێت هەندێک دەزگا بە نابەرپرسیاریەتی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن”.
پێشتر ڕێبوار حەمە، سەرنووسەری لەکار لادراوی کەناڵی (کەی ئێن ئێن)ی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان، لە کاردانەوەی یەکەمی بەرامبەر بە لەکار لادانەکەی، ئاماژەی بەوە دابوو کە کەسانێک هەن لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا، بە ئاراستەی ڕێگەگرتن لە ئازادییەکان کار دەکەن.
باسنیوز
