فائیق گوڵپی: نەوشیروان مستەفا منی کردوە بە جاسوس و خۆی کردوە بە دۆستی پەکەکە

فائیق گوڵپی: نەوشیروان مستەفا منی کردوە بە جاسوس و خۆی کردوە بە دۆستی پەکەکە
فائیق گوڵپی:

بەرامبەر بەو رەخنە بونیەویانەی لە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان و هزری رێکخەرەکەیان دەیگرم،لەبەر بروانەبونی بزوتنەوەی گۆران بە دیموکراسی و ئازادی بیرورا،لە سایت و پەیجە بێ دایکوباوکەکانیانەوە ترسنۆکانە، بە جنیوی ناشیرین بە جاسوس و بە بێرەوشت تاوانبارم دەکەن.



رۆژی ٢-٨-٢٠١٦ رۆژنامەی باس دەربارەی باری قەیراناوی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنێکی منی بڵاوکردەوە،لەو چاوپێکەوتنەدا رەخنەم لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم گرتبو،پارتی و یەکێتی وەڵامیان نەدامەوە،بەلام بزوتنەوەی گۆران لە ریگەی سایت و فەیسبوکە هەتیوەکانیانەوە،سەلماندیان کە بە جنێو گۆرانکاری دەکەن،لە سایت و فەیسبوکی بابلکسی سەر بە بزوتنەوەی گۆرانەوە، وتارێکیان لەسەر من نوسی بە ناونیشانی فایق گۆلپی جاسوسی کام لایەنە؟



بە گوێرەی زانیاریەکانی من ئەو نوسینە بە قەلەمی نەوشیروان مستەفای رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دارێژراوە،ئەگەر نوسینەکەش هی خۆی نەبێت، زانیاریەکان هەر هی خۆیەتی،لەبەر ئەوەی راگەیندکارە گەنجەکانی گۆران وردەکاری وای لەسەر دەستگیرکردنەکانی من نیە کە لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ لە لایەن پاریزگار و ئاسایشی ئەو کاتەی پاریزگای سلیمانی(کۆنە یەکێتی و تازە گۆڕان ) دەستگیردەکرام.



نوسەر دەڵێت فایق گۆلپی لەبەر جاسوسی بۆ لایەنێک( ئەو لایەنە ئەو کاتە P K K یە ،لەبەر ئەوەی ئە کاتەی دەستگیر دەکرام سەرۆکی پارتی چارەسەری بوم)جاسوسی دەکرد،کە ئاسایشی سلێمانی دەستگیردەکرد، دەزگایەکی سیخۆری تەکلیفی لە سەرکردەیەکی یەکێتی دەکرد و ئازاد دەکرا.کەس ئەم وردەکاریە نازانێت من و خودی نەوشیروان و مام جەلال و موراد قەرەیلان و حەمەمین پێنجوێنی نەبێت،لە مانگی ٩-٢٠٠٦ کاتیک ئاسایشی سلێمانی کەمینیان بۆ من دانا و لە ناو شاری سلێمانی لە گەرەکی رزگاری بە بێ بریاری دادگا دەستگیریان کردم،موردا قەرەیلان بە حەمەمین پێنجوێنیدا نامەیەکی بۆ مام جەلال ناردبو کە ئەگەر د.فائیق ئازاد نەکەن پێوەندیمان تیکدەچیت، مام جەلال لە وەلامی نامەکەدا بە پێنجوێنی وتبو کە دەستگیرکردنی فائیق گوڵپی پیوەندی بە منەوە نیە،نەوشیروان ئەوی دەستگیرکردوە و بچۆ بۆ لای ئەو.پێنجوێنی سەردانی نەوشیروانی کردبو بۆ ئەوەی من ئازاد بکات،نەوشیروان بە پێنجوێنی وتبو پییبڵێن رەخنەمان نەکات و شتمان لەسەر نەنوسێت.
Top