سێ دەمامكدار هەزاران دۆلار لە بازاڕی خەبات دەبەن

سێ دەمامكدار هەزاران دۆلار لە بازاڕی خەبات دەبەن
کاژێر 1:30 خولەکی دوانیوەڕۆی 30-7-2016، سێ چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارە لە جۆری پیکاب، لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی قەزای خەباتی سەر بە هەولێر، هەڵیانكوتایە سەر نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو و 180 هەزار دۆلاریان برد، دوای 8 رۆژیش تۆمەتبارەکان لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکران.

تۆمەتبارەکان هەرسێکیان ئامۆزان و کاری کرێکاری دەکەن، سەرەتای تاوانەکەشیان بەمشێوەیە ئەنجامداوە: لەکاتی گەڕانەوە لەسەر کار، لە رێگە پێکەوە بیریان كردووەتەوە بۆ لای قەرزدارە کۆنەکەیان بڕۆن، لەکاتی گەیشتنیان بۆ دووکانەکە، بەگوتەی خۆیان وەك بۆ پۆلیس قسەیان كردووە، دوای ئەوەی دڵنیابوونەتەوە كە دووكانەكە هی قەرزدارەكەیە، چەكیان لێ راكێشاوە و پارەكەیان بردووە.

لەبەرامبەردا هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر قسەی تۆمەتبارەكانی رەتكردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كارەكەیان بە دزی حیسابە و بەپێی ماددەی 444 لە یاسازی سزادانی عێراقی سزادەدرێن.



rudaw
Top