گەنجێک لە سلێمانی بە چەقۆ و گوللـە کوژرا
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " نیوە شەوی رابردوو (7-8-2016) کەسێک بە ناوی (ز.ئـ) بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر گەنجێکی دیکە بە ناوی (س.م) و برینداری دەکات، دواتر گوللەیەک لە مللـی دەدات، گەنجەکەش دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
سەرکەوت ئەحمەد هەروەها گوتی " رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و، هەرچەندە بکوژەکەش ناسراوە، بەڵام هەڵاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت".
رووداو
