13 هەزار كورد داوای مافی پەنابەری لە ژاپۆن دەكەن کە لەکەمپەکان گوزەرانیان خراپە

13 هەزار كورد داوای مافی پەنابەری لە ژاپۆن دەكەن کە لەکەمپەکان گوزەرانیان خراپە
رویتەرز-گوڵان
ژمارەیەكی زۆر لە كوردانەی بەرەو ژاپۆن كۆچیان كردووە و داوای مافی پەنابەری دەكەن رووبەرووی كۆمەڵێك تەحدی و ئاستەنگ لە وڵاتیكدا بوونەتەوە كە شانازی بەخۆیەوە دەكات یەكێكە لە دەوڵەتە گەورە پیشەسازییەكان بەڵام سیستمێكی زۆر قورسی پێدانی مافی پەنابەریش پیادە دەكات.

مستەفا چۆلاك كە ماوەی 10 ساڵە لە كوردستانی توركیا وە لەگەڵ خێزانەكەی بەرەو ژاپۆن كۆچیان كردووە و داوای مافی پەنابەری دەكەن،بەشێك لەو هەزاران كوردەی كە لە كەمپێكی نزیكی تۆكیۆی پایتەختەت دەستبەسەركراون، بەشێكی زۆر لەوانە بەشێوەیەكی كاتی مۆڵەت دراون بچنە دەرەوەی كەمپەكە، بەڵام نەكارتی ناسنامە و نە چاودێری تەندروستیان بۆ نەكراوە، هەروەها بەشێوەیەكی فەرمییش خانوو یان یەكەی نیشتەجێیان بەكرێ نەگرتووەو ژمارەی بانكیان نیە و منداڵەكانیان بەناوی خۆیان لە قوتابخانە تۆمار نەكردووە، سەبارەت بەم باردۆخە سەختە چۆلاك دەڵێت: لە ژاپۆن ناچینە دەرەوە ، بەهەزاران كورد لەم كەمپە دەستبەسەرەی نزیك تۆكیۆ ژیان بەسەر دەبەین، بەشێك لەو نیشتەجێبوانه ئیقامەی كاتیان پێدراوە و هاوكاری ئەوانی دیكە دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن بژین، هەروەها بەشێكی دیكە بەشێوەی نایاسایی بەدوای كاردا دەگەرێن، بەڵام ئەو كارانەی دەستدەكەن كاری زۆر پیس و ترسناكن، لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو 10ساڵ پێش ئێستا دوای ئەوەی سەربازانی توركیا لە توركیا بێزاریان كرد ِ، توركیای بە جێهێشتوە و بەرەو ژاپۆن كۆچی كردووە و لەم ماوەیەدا چەندین جار فرمی پەنابەری پركردۆتەوە بەڵام لەلایەن دەزگای پەنابەری ژاپۆنەوە رەتكراوەتەوە، بۆیە دوای ئەوەی 10 ساڵە لە ژاپۆن دەژی بەڵام هێشتا مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەیە.

وێرای ئەوەی ژاپۆن رووبەرووی جۆرێك لە كەمی دانیشتوان بۆتەوە و ماوەڵ نزیكەی 20 ساڵە پێویستیەكی زۆری بەدەستی كار هەیە ، بەڵام سیاسیەكانی ئەو وڵاتە دوو دڵن لەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم وەرگرتنی پەنابەر كەمبكەوە و سیتمێكی زۆر توندی وەرگرتنی پەنابەر پێرەو دەكەن و لە هەمانكاتیشدا شانازی ئەوەی بە خۆیەوە دەكات كە یەكێكە لەدەوڵەتە گەورە پیشەسازییەكان و 13 هەزار كەسیش لەو وڵاتەیەدا و داوای مافی پەنابەری دەكات.
Top