گەندەڵییەكانی عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراق بڵاو کرانەوە

گەندەڵییەكانی عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراق بڵاو کرانەوە
پاش تۆمەتباركردن بە تێوەگلان لەلایەن وەزیری بەرگری عێراقەوە لەدانیشتنی هەفتەی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ژمارەیەك بەڵگە لەسەر ژنە پەرلەمانتار عالیە نسەیف بڵاو دەكرێنەوە.



بەپێی ئەو بەڵگەنامانە كەدەست ئاژانسەكان كەوتوون عالیە نسەیف، داوای گواستنەوە و جێگیركردنی ژمارەیەك سەربازی لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگریی عێراق كردووە.



رۆژی یەكی ئەم مانگە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سەرۆكی پەرلەمان‌ و ژمارەیەك پەرلەمانتار و راوێژكار و بەرپرسی بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبار كرد و دواتریش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڕیاری قەدەغەكردنی چوونەدەرەوەیان دەرچوو.






باسنیوز
Top