کاروانێکی دیکەی فڕۆکەی ئێف 16 گەیشتە عێراق
لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا، نەسیر نووری، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، هێزی ئاسمانی عێراقی، چوار فڕۆکەی جەنگی تازەی جۆری ئێف 16 رادەستکراوە.
نەسیر نووری دەشڵێت، گەیشتنی ئەو فڕۆکانە، هاوکاتە لەگەڵ شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، کە رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە پێشڕەوییەکانی هێزی وشکانی.
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی دووشەممە 8-8-2016 فڕۆکە ئێف-16ـكان دەست بە بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش دەکەن.
حكومەتی عێراق گرێبەستی کڕینی 36 فڕۆکەی ئێف 16ی لەگەڵ ئەمریکا واژۆكردووە و پێشتریش چەند دانەیەكی بەرادەستكراوە.
rudaw
