هێرشێکی داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا

هێرشێکی داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا
چەکدارانی داعش لە سنووری گوندەکانی یەرمووک و نەوافل لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک هێرشێکیان بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجامدا و هێرشەكەش تێكشكێندراوە.

رائید لوقمان محەممەد، فەرماندەی فەوجی 3 لە لیوای 134ی هێزەكانی پێشمەرگە گوتی "هێرشە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندراوە و تەرمی دوو چەکداری داعش کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە".

هێرشەکە بۆسەر فەوجەکانی یەک و دوو بوونە لە لیوای 134 لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک.

بەپێی زانیارییەكان، داعش هەوڵی دزەکردنیانداوە بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی بەرگریی پێشمەرگە هەوڵەكەیان شكستیهێناوە.




رووداو
Top