یاری پۆكیمۆن گۆ تەمەنی مانگێکەو گەنجانی كوردستانیشی سەرقاڵكردووە
دوای چەند مانگ بڵاوبوونەوەی لە مۆبایلە زیرەكەكان، وەك بەشێك گەنجانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، یاری پۆكیمۆن گۆ، كە یارییەكی ئەلیكترۆنییە، بووەتە بەشێكی گرنگی ژیانی رۆژانەیان و كاتێكی زۆریان بۆ تەرخانكردووە.
یەكێك لە هاونیشتمانییەکان، دەڵێت "هەرگیز بەپێ رێگای زۆرم نەبڕیوە، بەڵام دوێنێ بۆ دۆزینەوەی پۆكیمۆن دوو كیلۆمەتر رۆیشتم".
پۆکیمۆن گۆ، کە لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، لە سەرتاسەری جیهان ملیۆنان بەکارهێنەری پەیداکردووە.
ئەو یاریە یاریەکی خۆڕاییە، لەسەر مۆبایل دەچەسپێندرێت. پەرەیپێدراوە لەسەر بنچینەی کەسایەتی پۆکیمۆنی ژاپۆن، کە جێی بایەخی منداڵان بووە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا.
ئەم یارییە ژاپۆنییە لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە ( ٣٦.٠٠٠.٠٠٠) سی و شەش ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
رووداو
