كه‌نه‌دا هاوكاریى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ريى كارگێڕيى هه‌رێمی کوردستان دەکات
شانده‌كه كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتى (7/8/2016)ى زايينى به سه‌رپه‌رشتیى (مارياتونيت فلۆمين ـ Maryantonett Flumian)ـى سه‌رۆك و (لۆرين كۆڵ ـ Lorraine Cole)ـى ئه‌ندامى سه‌ره‌كى و (ستڤن تێرنى ـ Stephen Tierney)ـى به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆگرامه‌كانى ئه‌نيستيوته‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست سه‌ردانى (د. پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.
شانده‌كه باسيان له‌وه كرد كه "له كۆتايی مانگى سێى ئه‌مساڵدا پڕۆژه‌كه‌مان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى كه‌نه‌داوه په‌سه‌ند كراوه كه (6.3) مليۆن دۆلاره و پرسى سه‌ره‌كيمان كاركردن و ڕاهێنانى فه‌رمانبه‌رانى پله‌به‌رزى حكوومه‌ته و مه‌رجى سه‌ره‌كیى حكوومه‌تى كه‌نه‌دا كاركردنى زياتر و ته‌رخانكردنى كات و ڕه‌هه‌ندى ماددیى ئه‌و بوودجه‌يه بۆ هه‌رێمى كوردستان، بۆيه ئه‌نيستيووته‌كه‌مان كار له‌سه‌ر پرسى فيدراڵى ماددى له عێراق و هۆكارى كێشه‌ى نه‌چه‌سپانى ئه‌م فيدراڵيه‌ته كه ئاخۆ هۆكاره‌كه‌ى ده‌ستووره يا جێبه‌جێكردنى ده‌ستووره‌كه و دواتر پرسى لامه‌ركه‌زييه‌ت له گشت بوار و ڕه‌هه‌نده‌كانه"، هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نيستيووته‌كه باسى كرد، ڕاهێنان به (120) كه‌س له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت تا بتوانن ئه‌م قه‌يرانه ئينسانى و مادديه‌ى كه به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه كارى زياترى له‌سه‌ر بكرێت و كار له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى بكه‌ن و بتوانرێت ئه‌زموونى باشتر بده‌نه فه‌رمانبه‌رانى پله به‌رز بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌زمه‌ى زۆرى په‌نابه‌ر و ئاواره و قه‌يرانى دارايى.
وه‌زيرى په‌روه‌رده سه‌ره‌ڕاى به‌خێرهاتنى شانده كه‌نه‌دييه‌كه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بۆ به سيسته‌ماتيكردنى ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌ردنى وڵاتى به پێويست زانى و ئاماده‌يى وه‌زاره‌تى بۆ په‌يداكردنى ئه‌زموونى زياترى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كان له باشتر و ڕێكخراوتر به‌ڕێوه‌به‌ردنى كاره كارگێڕييه‌كانى به شانده‌كه ڕاگه‌ياند و سوپاسى حكومه‌تى كه‌نه‌داى كرد بۆ هاوكارييه به‌رده‌وامه سه‌ربازى و مه‌ده‌نييه‌كانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و گوتى: "منداڵانى ئێمه له داهاتوودا و له بيره‌وه‌رييان هاوكارييه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌تان له‌بير ناكه‌ن"
