ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی پڕۆتۆكۆلێك واژۆ ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی نوێكردنی پرۆتۆكۆڵی هاوبه‌شی هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 7/8/2016 له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به ئاماده‌بوونی مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و لین واتسۆن نوێنه‌ری ڕێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی له هه‌رێمی كوردستان، پرۆتۆكۆلی هاوبه‌شی دابه‌شكردنی پڕۆژه‌ی ویلچه‌ر و پێداویستی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئیمزا كرا.
نوێكردنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆله‌كه بۆ دابینكردنی 625 ویلچه‌ر و كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌و ویلچه‌رانه‌ی پێویستیان به چاككردنه‌وه هه‌یه سوود له‌و كه‌لوپه‌له یه‌ده‌گانه وه‌رده‌بگیرێن.
به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكه‌له ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌پێی پێویستی و ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی ئاماده ده‌بێت بۆ دابینكردنی پێداویستی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
باسنيوز
