هه‌ولێر.. یادی كۆمه‌ڵكوژی سیمێڵ كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/8/2016 به به‌شداری وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به وه‌كاله‌ت، پاریزگاری هه‌ولێر و پیاوانی ئایینی كریستیانی (كلدانی، سریانی و ئاشووری) و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حزبی و حكوومی له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، یادی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی گوندی سیمێڵ كرایه‌وه.
به لێدانی زه‌نگی كڵێسه له لایه‌ن پیاوانی ئایینییه‌وه، ئه‌م یاده ده‌ستی پێ كرد، به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی پێنج خوله وه‌ستان. كۆمه‌ڵكوژی گوندی سیمێل له ساڵی 1933 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌لانی كلدانی، سریانی و ئاشووری ئه‌نجام دراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م یاده‌دا، یادی دوو ساڵ ئاواره‌یی و داگیركاری گونده كریستیانه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه له ساڵی 2014 كرده‌وه، كه تا ئێستا ئازاد نه‌كراون.
