جەبار یاوەر: چەند کەسێک بەناوی ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگەوە قسە دەکەن
جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: “ئاگاداری ئەوەین کە چەند کەسێک بە ناوی ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگەوە لێدوان دەکەن”. ڕوونیشی کردەوە: “نەمزانیوە لە وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ گرێبەست و دامەزراندنێک بۆ کەسانێک بە پلەی ڕاوێژکار هەبێت”.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند کەسێک لە میدیاکانەوە بە ناوی ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە قسەیان کرد، بەڵام جەبار یاوەر گوتی: “ئاگادار نیم لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕاوێژکار بن”.
باسنیوز
