پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی یاداشتێک بە حکوومەت دەدات

 پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی یاداشتێک بە حکوومەت دەدات
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاشکرای کرد، لەسەر دواکەوتنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و خانەنشینان، پەیامێکی بە بەرپرسانی حکوومەت داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7\8\2016، فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “لەسەر دواکەوتنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و خانەنشینان، پەیامێکی بە حکوومەت داوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دواکەوتنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و خانەنشینان، ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ناکرێت حکوومەت چیتر بەرامبەریان خەمسارد بێت، ئەمڕۆ زۆر بە ڕوونی ئەم پەیامەم بە بەرپرسانی حکوومەت گەیاند”.

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە: “ئەو توێژانە قوربانییان داوە و ماندوو بوونە، دڵنیایان دەکەمەوە کە خەمی ئەوان، خەمی ئێمەیە و بە هەموو توانامانەوە لەگەڵیاندا دەبین”.







باسنیوز



باسنیوز
Top