جەمیل هەورامی: بارزانی پشتگیری لە داواکاریی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 7\8\2016، جەمیل هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکە گرفتی پێشمەرگە دێرینەکانمان گەیاندە لای مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ئەو پشتگیری لە داواکاریی پێشمەرگە دێرینەکان کرد، ئێمەش گەشبینین بە چارەسەرکردنی گرفتەکان و قسەکانی بارزانی”. ڕوونیشی کردەوە کە ئەوان دۆخی پێشمەرگە دێرینەکانیان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوون کردووەتەوە و باسی کێشەکانی مووچە و زەویی پێشمەرگە دێرینەکانیان کردووە.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: “لەبارەی دۆخی سیاسیی کوردستانەوە ئێمە دەستخۆشیمان لە بارزانی کرد، بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی کە بۆ لایەنە سیاسییەکانی کردووە". باسیشی لەوە کرد: ”بارزانی موژدەی لەناوبردنی داعشی لە عێراق و سووریا راگەیاند و پێی گوتین کە داعش ئاندەیمان نییە و بەرەو نەمان دەچن".
باسنیوز
