کاروان ساڵح: جگە لە بژاردەکەی بارزانی هیچ بژاردەیەکی دیکە لەئارادانییە

 کاروان ساڵح: جگە لە بژاردەکەی بارزانی هیچ بژاردەیەکی دیکە لەئارادانییە
پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان ئاماژە بەهەوڵەکانی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆکرنەوەی لایەنەکان و دەڵێ: "بژاردەی بارزانی بۆ کرکردنەوەی لایەنەکان باشترین بژاردەیە".

کاروان ساڵح، کۆنەپەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەستپێشخەری بارزانی لە ئاستی شەقامی کوردستان پشتگیری لێ دەکرێت، ئەوەی گرنگە لایەنە سیاسییەکان بەشێک لە مەرجەکانی خۆیان واز لێ بهێنن و پێویستە لایەنەکان لەو دەستپێشخەرییە نزیک ببنەوە، چونکە لەم دۆخەی کوردستان هەمووی قسە دەکات بژاردەی دیکە نییە، جگە لەمە، لەکاتێکدا بارزانی ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە ئەوەی ئاراستەی کراوە بە پراکیتکی وەڵامی داوەتەوە و ئێستا داوای کۆبوونەوەی لایەنەکان دەکات؛ چونی شاندی بارزانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان زۆر گرنگە چونکە کوردستان لە چەقبەستووی سیاسی ڕزگاردەکات".

گوتیشی: "گەڕانەوە بۆ بەغدا خۆهەڵخەڵەتاندنە، دوای ڕاپەرین و پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام، هیچ نەما سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان، لەگەڵ بەغدا نەیکات بۆ ئەوەی ببێتە شەریکی ڕاستەقینە، بەڵام لایەنەکانی عێراق ئەو نەرمیەی کوردستانیان پێشێل کردووە؛ هەرکاتێک بەغدا لاوز ببێت دەگەڕێنەوە بۆ هەولێر، کەینێیش هێزی گرتەوە خەریکی پیلاندانان دەبن لە دژی کوردستان. لە کاتێکدا هەموو لایەنەکان بە شیعە و سوننەوە وەک یەکن بێنە سەر دەسەڵات وەک یەک فکر دەکەنەوە."

دەیشڵێ: "گەڕانەوە بۆ بەغدا واتە مامەڵە لەگەڵ مالیکی و جەعفەر و عالیە نوسێف".










KDP
Top