لە دهۆك پرۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی دەستی پێ كرد
عەمید (ئیبراهیم عەگید سدیق)، بەماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە لە مەراسیمێكدا لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی باری شارستانیی دهۆك، بە فەرمی پرۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی كە بە سیستەمی ئەلیكترۆنییە، بۆ هاووڵاتیان دەستی پێ كرد و سەرەتا لەنێو سەنتەری پارێزگای دهۆك دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە گشت قەزا و ناحیەكانیش دەستی پێ دەكەین."
بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی لە پارێزگای دهۆك ڕاشیگەیاند: "كارتی نیشتمانی زۆر پێشكەوتووە و بۆ تەواوی عێراقە كە شوێنی (ڕەگەرنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری) دەگرێتەوە، بەمەش خزمەتی خەڵكی دەكات لە تۆماركردن و، ئەو هەڵانەی كە بە نووسین دەكران نامێنن و دەبێتە ئەلیكترۆنی و هەروەها فەرمانگەكانی تریش سوودی لێ وەردەگرن."
KDP
