70 گوند لە دهۆك بە هۆی پەكەكەوە بەر بۆردوومانی توركیا كەوتوون

 70 گوند لە دهۆك بە هۆی پەكەكەوە بەر بۆردوومانی توركیا كەوتوون
لە ساڵی رابردووەوە تا ئەمڕۆ، 70 گوند و ئاوایی لە سنووری پارێزگای دهۆك لەبەر پەكەكە بەر بۆردوومانی توركیا كەوتوونە و زەرەروزیان بەر هاووڵاتیان كەوتووە، بۆیە داوای قەرەبوو دەكەن.

(ڕزگار سدقی)، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و زەرەروزیانەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە بەردەوام بەدواداچوون بۆ زەرەروزیانەكانی بۆردوومانەكانی توركیا لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێیەكان دەكەین، بەڵام ئێستا باری دارایی وەك پێویست نییە، بۆیە ناتوانین جارێ قەرەبووی ئەو هاووڵاتیانە بكەینەوە".

(سدقی)، گوتیشی: "لە ساڵی رابردووەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 70 گوند و ئاوایی زەرەروزیانیان بەركەوتووە و سووتان و ڕەز و باغی هاووڵاتیان سووتاوە و ئاژەڵی هاووڵاتیان لەناو چوونە، تەنانەت پڕۆژە و خانووەكانیشیان زیانیان بەركەوتووە، بۆیە هاووڵاتیانی ئەو گوندانە داوای قەرەبوو دەكەن و هەروەها داوا دەكەن بگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان".

سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و زەرەروزیانەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، ئەوەیشی خستە ڕوو: "لە بەرنامەماندایە ڕاپۆرت بدەینە كۆنسووڵخانە و ڕێكخراوە بیانییەكان بۆ ئەوەی قەرەبووی هاووڵاتیان بكرێتەوە و بگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان".









KDP
Top