شاندێکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆك بارزانی لە کۆوبونەوەدان
بەپێی زانیارییەکان ، ئەمڕۆ یەکشەممە (7\8\2016)، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جەمیل هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لەنێو یەکێتی ڕاگەیاند: جەمیل هەورامی و چەند بەرپرسێکی سەربازیی یەکێتی، سەردانی بارزانییان کردووە، یەکێک لە داواکارییەکانیان گەیاندنی پەیامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی بووە”.
هاوکات بڕیارە لەبارەی رەوشی پێشمەرگە و بەرەکانی جەنگ، شاندەکەی یەکێتی ڕوونکردنەوە بە بارزانی بدەن و لە دوایین گۆڕانکارییەکان ئاگاداری بکەنەوە.
باسنیوز
