د. عەرەفات کەرەم ستونى: ھەرێمی کوردستان دوا دەرفەت بە عێراق دەدات

 د. عەرەفات کەرەم ستونى: ھەرێمی کوردستان دوا دەرفەت بە عێراق دەدات
پەلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە شاندێکی کوردستان دەچێتە بەغدا و دوو بژاردە دەخاتە بەردەم حکوومەتی ئەو وڵاتە.







رۆژی یەکشەممە 7ـی ئابی 2016، عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری عێراق راگەیاند: ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕێک بکەون و گوتارێکی سیاسیی یەکگرتوو لە کوردستان دروست بێت، ”ئەوا شاندێکی سیاسیی لە ھەموو حزبەکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و دوو بژاردە دەخەنە بەردەم دەسەڵاتدارانی عێراق".







د.عەرەفات کەرەم باسی لەوە کرد، کە شاندەکەی کوردستان گفتگوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەن، کە ”یان دەبێ بەغدا وەکو ھاوبەشێکی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات و پاندنی دەستوور بێت، یان ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت".







ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێیوایە ئەگەر لە ساڵی 2014 و دوای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراقەوە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەندبا، ئەوا ”بارودۆخی ھەرێمی کوردستان زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو.









باسنيوز
Top