پاش ٣ مانگ لەجێبەجێنەكردنی بەندەکانی رێککەوتنی گۆڕان و ینک فەشەلیان پێوەدیارە

پاش ٣ مانگ لەجێبەجێنەكردنی بەندەکانی رێککەوتنی گۆڕان و ینک فەشەلیان پێوەدیارە
نزیكەی سێ مانگ بەسەر 17ی ئایاری رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و گۆڕاندا تێپەڕی، بەڵام تاوەكو ئێستا خاڵەكانیان جێبەجێنەكردوووە. بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە جەختدەكەنەوە، پەیوەندییەكانیان لەساردی دەرباز بکەن، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیووە.

بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئاستی ئۆرگانە باڵاكان پێنج لیژنەیان لە ئامادەكردنی راپۆرت و توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی رێككەوتنەكەیان دانابوو. جگە لەوەش نەوشیروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرۆژەیەكی هاوبەشیان بۆ چارەسەری قەیرانەكانیان ئامادەكردووە و دەیانەوێ لەگاڵ دکتۆر فوئاد حوسێن وەك دوایین هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکان کۆببنەوە.

ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین كە بۆ چارەسەری كۆی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكان بگەینە لێكتێگەیشتنێكی زیاتر. ئەوەندەی من ئاگاداریم و بیبینم هەوڵی زیاتر هەیە بەرەو لێكتێگەیشتنی فراوانتر.

هاوكات لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی گوتی " رێککەوتنەکە دەستكەوتە بۆ جەماوەری یەكێتی و گۆڕان، دەستكەوتیشە بۆ كۆمەڵانی خەڵك، چونكە جەماوەری ئەو دوو حیزبە نیوەی هەرێمی كوردستانن، لەلایەكی دیكەشەوە رێككەوتنەكە توانی كەشێكی سیاسی و سەقامگیری لەسنووری زۆنی سەوزدا دەستەبەربكات".




رووداو
Top