دهۆك.. دوو ڕووداوی هاتوچۆ شه‌ش قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه
ڕائید ئازاد ته‌ها، گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: "سه‌عات 9:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6\8\2016 به هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ، كه بریتی بوو له وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له جۆری پیكاپ ده‌بڵ، له گوندی نۆهه‌درا، له سنووری شارۆچكه‌ی شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا‌و دوو كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون".
گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك، گوتیشی: "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هه‌ر به‌هۆی ڕووداوێكی دیكه‌ی هاتوچۆ كه ئه‌ویش هه‌ر وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له جۆری لاندگرۆز بوو، له گه‌لی زاخۆ له سنووری پارێزگای دهۆك سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون".
باس‌نیوز
