میکانیزمێکی تازە بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران پێشنیاز دەکرێت

 میکانیزمێکی تازە بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران پێشنیاز دەکرێت
پەرلەمانتارێک میکانزمێکی تازە بۆ چارەسەری گرفتی دواکەوتی مووچە دەدۆزێتەوە و دەڵێت بە ئاسانی دەتوانرێت ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆی ئەوەی ئەو پارەی لە فرۆشتنی نەوت دەستمان دەکەوێت، پێویستی بە گۆڕینەوە هەیە لە دۆلارەوە بۆ دیناری عێراقی کە ئەمەش کاتی پێویستە، گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت و ناتواندرێت لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش بکرێت”. هیڤا حاجی میرخان، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: “بۆ ئەوەی حکوومەت زیانی دارایی بەر نەکەوێت، پێویستە پارەکە لە دۆلارەوە بۆ دینار لە کاتی گونجاو و بە شێوازێکی گونجاو بگۆڕێتەوە”.

هەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەمڕۆ شەممە 6\8\2016، عەلی عەلی هالۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “بۆ ئەوەی ئەو گرفتە دروست نەبێت، دەکرێت حکوومەت پارەکە بداتە چەند بانکێک بۆ ئەوەی مونافەسە دروست ببێت و بەخێرایی پارەی عێراقی بێتەوە دەست”. گوتیشی: "بەم ڕێگایە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دواناکەوێت".










باسنیوز
Top