لە باشیکدا ٤٠٠ کەس خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە
لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌و پازده ڕۆژەدا 400 كه‌س زیاتریش له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ڕایانکردووە و خۆیان گه‌یاندووەته سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك كه ئافره‌ت و منداڵ و پیر و گه‌نج و په‌ككه‌وته‌ن زۆربه‌یان كوردى شه‌به‌كن ڕێگاى دوورودرێژیان گرتووەته به‌ر و، ژیانى خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسى تا خۆیان ده‌گه‌یێننه لاى ئێمه و، هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ش پێشوازییان لێ ده‌كەن و هاوكارییان ده‌كه‌ین و ڕوانه‌ى لاى ئاسایش ده‌كرێن نەکا تیرۆریستانى داعش دزه بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه یاخود ئه‌وانه‌ى هاوكاریی تیرۆریسانى داعشیان كردووه ئه‌گه‌ر ناویان هه‌بێت."
(بەهرام عەریف) گوتیشی: "له ده‌ورووبه‌رى مووسڵ هێواشهێواش تیرۆریستانى داعش بارودۆخ له‌ژێر كۆنترۆلیان ده‌رده‌چێت و، ئه‌و خەڵکهى له‌ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدان له ڕه‌وشێكى خرابدان و ژیانیان یه‌كجار خراپه تیرۆریستانى داعش خۆیان لهبارهدۆخێكى زۆر خراپدان و وره‌یان نه‌ماوه و له ده‌شتى نه‌ینه‌وا ڕاده‌كه‌ن به‌ره‌و ناو مووسڵ ئه‌مه‌ش واى كردووه ئه‌وانه‌ى ناو مووسلیش ورەیان نه‌مێنێت و دابه‌زێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شى هه‌ره زۆرى چه‌كداره بیانییه‌كان كه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعشن له‌شارى مووسڵ خێزانه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ سووریا ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكى نه‌فسى زۆر خراپ تووشى داعش بووه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى خەڵکى ناوچه‌كه‌ن بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌چ شێوه‌یه‌ك بتوانن خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و ڕێگایه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه چونكه ده‌زانن كه شه‌ڕ قورس بێ، چه‌كداره بیانییه‌كان جێیان ده‌هێڵن و، بەرگەی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ناگرن."
دەشڵێت: "خەڵکى ناو مووسڵ چاوه‌رێى ئه‌وه‌ن هێزێكى سه‌ربازى بتوانێت بگاته سنورەكانى ده‌ورووبه‌رى مووسڵ تا ئەوانیش لە پشتەوە له تیرۆریستانى داعش بده‌ن."
KDP
