سلێمانی.. ڕێكخراوێك بڕی 450 هەزار دۆلار بۆ چارەسەركردنی ئاوی سلێمانی تەرخان دەكات
ئەمڕۆ شەممە 6/8/2016 لە شاری سلێمانی "لیز گراند"، ڕێكخەری ڕێكخراوی (UNDP) بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی سلێمانی، گرێبەستێكی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی واژۆ دەكات و بڕی 450 هەزار دۆلاریش بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان دەكات، وا بڕیاریشە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەشێوەیەكی مۆدێرن چارەسەری كێشەی ئاوی سلێمانی بكریت.
سەربەست عوسمان، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕێكخراوی (UNDP) لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەتەوە و گرێبەستێكیان بۆ چارەسەركردنی ئاوی سلێمانی واژۆ كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 450 هەزار دۆلار بۆ چارەسەركردن و پاكژكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی تەرخانكراوە و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكە تەنیا 100 ڕۆژ دەخایەنێت".
بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی، گوتیشی: "ئەگەر بە زووی فریای چارەسەركردنی كێشەی ئاوی سلێمانی نەكەوین، ڕەنگە بۆ ئایندە كێشەیەكی گەورەتر ڕووبەڕووی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ببێتەوە، بۆیە هەرچی لە توانای ئیمەدا بێت، هەوڵی جدی بۆ دەدەین تاوەكو كێشەی ئاوی سلێمانی، چارەسەر بكرێت".
باسنیوز
