ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی: جگە لە سەربەخۆیی هیچ ڕێگایەکی دیکەمان لە بەردەمدا نییە

 ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی: جگە لە سەربەخۆیی هیچ ڕێگایەکی دیکەمان لە بەردەمدا نییە
راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، جگە لە بژاردەی سەربەخۆبوونی کوردستان، چ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم کورددا هەیە؟ بۆیە بە پێویستی زانی دەستپێشخەریی بارزانی بۆ رێککەوتنی حزبەکان بە گرنگ بزانرێت.

ئەمڕۆ شەممە 6\8\2016، عارف ڕوشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “بارزانی لەبارەی ئایندەی کوردستانەوە لە کۆبوونەوەی فراوانی حزبەکان قسەی خۆی کردووە و پێی گوتوون کە کوردستان داهاتووی چۆن دەبێت و ئێستاش دەستپێشخەری کردووە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان کە دەبێت ئەم دەستپێشخەرییە بەگرنگ بزانرێت”.

ڕوونیشی کردەوە: “بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی کوردستان گرنگە، چونکە ئایندەی عێراق دیار نییە”. گوتیشی: “جگە لە سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم، هیچ رێگایەکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە، بۆیە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان کۆتایی بە کۆمەڵکوژیی کورد و ئەنفال و کیمیارباران دەهێنێت".

عارف روشدی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بارزانی تەواو گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی، عێراقی “هیوا و پێکەوەژیان” تەنیا درووشمە و ناکرێت لەسەر ئەم عێراقەی ئێستادا هیوا هەڵبچنرێت.










باسنیوز
Top