هاودیانی: مووچەی چاودێریی خێزان دەست پێ دەكاتەوە
(محەممەد هاودیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كورستانی راگەیاند: "مووچەی چاودێریی خێزان لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران راگیراوە و، لەلایەن ئێمەوە نەبووە، لە ئێستایشدا لیژنەیەكمان پێك هێناوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە، لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر لەوانە موستەحەقن كە ئەو مووچەیە وەربگرن".
(هاودیانی) گوتیشی، پێداچوونەوە بە مووچەی چاودێریی خێزاندا دەكرێت و لە زووترین كاتدا داوا دەكەین دووبارە مووچەكانیان بگەڕێتەوە".
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی دهشڵێت، پێداچوونەوە بەناوەكانیاندا دەكرێت كە رێنماییەكان ئەوانە دەگرێتەوە كە مووچەی چاودێریی خێزان وەردەگرن یاخود نا، ئەوەی رێنماییەكان بیگرێتەوە دواتر مووچەكەی بۆ دەگەڕێتەوە.
دەشڵێت، لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێك هاتووە و دەستی بە كارەكانی كردووە و بەردەوامن.
KDP
