وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی ڕاگەیاند

 وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی نوێی مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەكی ڕاگەیاند.

وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە، ڕۆژی یەكشەممە 7/8/2016 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت:
1-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
2- وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری
3-وەزارەتی داد.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 8/8/2016 مووچەی ئەم وەزارەت و ئەنجوومەن و سەرۆكایەتیانە دابەش دەكرێت:
1-وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
2-ئەنجوومەنی دادوەری
3-سەرۆكایەتیی هەرێم
4-سەرۆكایەتیی پەرلەمان
5-سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەیش 9-10/8/2016 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.









KDP
Top