مەخموور.. 500 عەرەبی حەویجە و شەرگات خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی شەممە 6ـی ئابی 2016، 500 هاووڵاتیی عەرەبی حەویجە لە باشووری کەرکووک و شەرگات لە باشووری مووسڵ، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش هەڵاتوون.
بەهۆی ستەمی زۆری چەکدارانی داعش، هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەی داگیر کراون، هەوڵی هەڵاتن دەدەن. ئەگەرچی ئەو هاووڵاتییانە عەرەبن، بەڵام زۆرینەیان روودەکەنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە و ناچنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپا و هێزە عێراقییەکان، چونکە ”بەهۆی ململانێی تائیفییەوە سزا و ئەشکەنجەیان دەدەن“.
چەندین ژن و منداڵ لەنێو ئەو 500 هاووڵاتییە دان و باری تەندروستییان خراپە و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە گواستراونەتەوە کەمپەکانی پەنابەران.
چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
