كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان، ئیدانەی لەسێدارەدانی 20 هاوڵاتیی كوردی لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە كرد
زەید بن ڕەعد حوسێن كۆمیساری مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەیاننامەیەكدا ئیدانەی لەسێدارەدانی 20 هاوڵاتیی كوردی لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە كرد. لەبەیاننامەكەدا هاتوە، پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو هاوڵاتییانە بە شێوەیەكی ناڕوون و دوور لە چاودێری بەڕێوەچوە و دادگایەكی داپەروەرانە نەكراون.
كۆمیساری مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەش كرد، بەشێكی زۆر لەو كەسانە بە زۆر دانپێدانانیان پێ كراوە، ئەو ڕەفتارەش هیچ ڕێگرییەك لە كەمكردنەوەی تاوان ناكات و نكۆڵیكردنە لە مافەكانی مرۆڤ .
