شیعەکانی عێراق داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن بکشێتەوە

شیعەکانی عێراق داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن بکشێتەوە
هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکشێتەوە.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هاوپەیمانیی نیشتیمانی پەیامێکی نووسراوی ئاراستەی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە و تێیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی تۆمەتبارکردنی جبووری و چەند پەرلەمانتارێ بە گەندەڵی، ئاشکرا کردووە.



هاوپەیمانیی نیشتیمانی، کە نوێنەرایەتیی شیعەکانی عێراق دەکات و هەموو جومگە باڵاکانی عێراقی بەدەستە، بە سەلیم جبووری راگەیاندووە، کە پێویست ناکا تاوەکو ئەو کاتەی دەزگای دادوەریی عێراق پرسی تۆمەتەکانی گەندەڵیی لەسەری یەکلا دەکاتەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بکات.



هەفتەی رابردوو، لە میانی لێپرسینەوە لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق لە پەرلەمانی عێراق، عوبەیدی سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێکی بە گەندەڵی تۆمەتبار کرد




باسنيوز
Top