جبوری: وه‌زیری به‌رگری تۆمه‌ته‌كانیشی بسه‌لمێنێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌تویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری بسه‌لمێنرێن كه "ئه‌سته‌مه"، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه به‌تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه راستن بۆچی عوبه‌یدی پێشتر ئاشكرای نه‌كردوون
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانیش نه‌سه‌لمێنرێن كه "دڵنیاین له‌وه" ئه‌وا وه‌زیری به‌رگری به تۆمه‌تی ناوزڕاندن‌و به‌لاڕێدابردنی رای گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وه‌زیری به‌گری عیراق به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له‌دانیشتنی 1ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌بوو، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی به تێوه‌گلان له‌دۆسێی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرد.
دوای تۆمه‌تباركردنی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت‌و رایگه‌یاند: تا بێتاوانیی خۆی نه‌سه‌لمێنێت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌زیری به‌رگری ئاراسته‌ی جبوری كرد په‌یوه‌ست بوون به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌گرێبه‌ستی كڕینی خواردن بۆ هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند بازرگانێك تێوه‌گلاوه‌و كۆمه‌ڵێك چه‌كداری دامه‌زراندوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌ی لێوه‌رگرتوون، هه‌روه‌ها له‌گرێبه‌ستی كڕینی كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی هامه‌رو هه‌ندێك گرێبه‌ستی دیكه‌دا له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه.
دوای تۆمه‌ته‌كانی عوبه‌یدی، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی بڕیاریدا رێگه له‌سه‌فه‌كردنی سه‌لیم جبوری‌و شه‌ش به‌رپرسی تر بگرێت كه له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگرییه‌وه ناویان هاتبوو، داواشیكرد دانیشتنێكی گوێگرتن بۆ شایه‌تیدانی به‌رپرسانی ئێستا‌و پێشوو سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه سازبكرێت كه عوبه‌یدی رووبه‌ڕووی كردبوونه‌وه.
بانگهێشتكردنه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری عیراق بۆ په‌رله‌مان ئامانج لێی لێپرسینه‌وه بوو له ده‌نگۆكانی بوونی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی به‌رگری و تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنه‌ها دۆلار و لاوازكردنی هێزه چه‌كداره‌كان تا ئاستی داڕوخان له‌ساڵی 2014 له‌به‌رده‌م رێخراوی داعشدا.
خالید عوبێدی پێش بانگهێشتكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به كه‌ناڵی حكومیی عیراقی راگه‌یاندبوو، بانگهێشتكردنی هیچ نییه جگه له "پیلانگێڕیییه‌ك" له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه ئه‌و به "گه‌نده‌ڵ" ناوی بردن.
خه‌ندان
