هه‌ر شۆفێرێك گومانى له‌ سه‌رپێچى هه‌بوو ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌ش بكات

 هه‌ر شۆفێرێك گومانى له‌ سه‌رپێچى هه‌بوو ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌ش بكات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر شۆفێران له‌ ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ به‌ كورته‌ نامه‌ سه‌رپێچیان بۆ هاته‌وه‌، ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن, ئه‌گه‌ر گومانیان هه‌بوو.

كاروان سدیق، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى ڕابگه‌یاند: "له‌ ڕێگه‌ى كورته‌ نامه‌وه‌ سه‌رپێچى بۆ شۆفێر له‌گه‌ڵ بڕى سه‌رپێچیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ر شۆفێرێك له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ و بڕی پاره‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ گومانی هه‌بوو، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌شی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دروستكردووه‌ و ڕۆژانی چوار شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 9 بۆ 12 لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵای شۆفێران ده‌كه‌ن.

گوتیشى: "ده‌بێت شۆفێر له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ سكاڵا تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر گومانى له‌ سه‌رپێچییه‌كه‌ هه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مافی تانه‌ی نابێت، تانه‌ش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ڕۆژئاوا پێشكه‌ش ده‌كرێت".









باسنیوز
Top