هه‌ر شۆفێرێك گومانى له سه‌رپێچى هه‌بوو ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌ش بكات
كاروان سدیق، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى ڕابگه‌یاند: "له ڕێگه‌ى كورته نامه‌وه سه‌رپێچى بۆ شۆفێر له‌گه‌ڵ بڕى سه‌رپێچیه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر شۆفێرێك له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كه و بڕی پاره‌ی سه‌رپێچیه‌كه گومانی هه‌بوو، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌شی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكردووه و ڕۆژانی چوار شه‌ممه له كاتژمێر 9 بۆ 12 لێكۆڵینه‌وه له سكاڵای شۆفێران ده‌كه‌ن.
گوتیشى: "ده‌بێت شۆفێر له ماوه‌ى كه‌متر له دوو هه‌فته سكاڵا تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر گومانى له سه‌رپێچییه‌كه هه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه مافی تانه‌ی نابێت، تانه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ڕۆژئاوا پێشكه‌ش ده‌كرێت".
باس‌نیوز
