ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات: گۆڕان وەک کەروێشک ئازادی کردین و تانجیی خستە دوامان
بەهرۆز جەعفەر، یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات، لە ڕوونکردنەوەیەکیدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: “پێش (5) ساڵ بارزانیم بینیوە”. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش دیدارەکەی، پێیان گوتووە: “ئه‌و قسانه‌ى له سایته‌كان ده‌یكه‌ى، به‌بێ سانسۆر چیت هه‌یه لێره بە بارزانی بڵێ، هه‌رواشم كرد”. دەشڵێت: “بارزانی زۆر به باشی گوێی گرت و تواناى گوێگرتنێكى باشى هه‌یه”.
ڕێکخەرەکەی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات ئاماژەشی بەوە داوە کە لەم دواییانە لە لایەن هەندێک کەس کە ناوی خوازراویان بەکار هێناوە، بەهۆی ئەو دیدارەوە هێرشی دەکرێتە سەر، بەو هۆیەشەوە ڕەخنە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت و دەڵێت: “بزووتنەوەی گۆڕان وەک کەروێشک ئازادی کردین و تانجی خستە دوامان”. دووپاتیشی کردووەتەوە کە سەردانەکەی بۆ لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاگاداریی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام داوە.
بەهرۆز جەعفەر هەر لەو ڕوونکردنەوەیەدا دووپاتی کردووەتەوە: “من بارزانیم بینیوە، بارزانى نه میت و نه ئیتڵاعات و نه مۆساد و موخابه‌راتى وڵاتانم نه‌دیوە. سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه ئێوه ئه‌تانوت، له‌ده‌ستێكى ئه‌مین دایە. بارزانى سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه ئێوه به‌دیلتان تا ئێستا بۆى نییه، لاى ئێمه جنێوى پێ ده‌ده‌ن و، لاى خۆشى به "هه‌ڵۆ" وه‌سفى ده‌كه‌ن”.
basnews
