گۆڕان نەیتوانی وەریبگرێ بۆیە پۆستی پارێزگاری سلێمانی دایەوە یەکێتی

گۆڕان نەیتوانی وەریبگرێ بۆیە پۆستی پارێزگاری سلێمانی دایەوە یەکێتی
گۆڕان و یەکێتی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدەدەن و بەپێی رێککەوتنێک دەبێت یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بدات بە گۆڕان، بڕیاڕیشە لە رێوڕەسمێکدا پۆستەکە ئاڵوگۆڕ بکرێت، بەپێی زانیارییەکانی رووداویش، گۆڕان پۆستەکە دەداتەوە بە یەکێتی بە وەکالەت.

بەپێی رێککەوتنێکی پێشوەختەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەبوو دوای ئەوەی یەکێتی بۆ ماوەی دووساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەلا بێت دووساڵی دووەم پۆستەکە لەلایەن گۆڕانەوە بەڕێوەببرێت و ئێستاش ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان مژارێکی گەرمە.

پەیامنێری رووداو گوتیشی" 20-8-2016، دەبێت یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بداتەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان و بڕیاریشە پۆستی پارێزگاری سلێمانی بدرێتەوە بە گۆڕان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕان بەنیازە بە وەکالەت پۆستەکە بۆ یەکێتی بگەڕێنێتەوە".

بەپێی ئەو زانیارییەکان، بڕیارە لە رێورەسمێکدا کە 20-8-2016 لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، یەکێتی پۆستەکە بداتەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەنجامدراوە، گۆڕان پۆستەکە بە وەکالەت دەداتەوە بە ئاسۆ فەریدوون و دووساڵەکە یەکێتی بە وەکالەت پۆستی پاریزگاری سلێمانی بەڕێوەدەبات.



رووداو
Top