خەسرەو گۆران: مەرامی سیاسی لە پشت كەیسی گەندەڵییەوە هەیە
(خەسرەو گۆران) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "كێشەی ئێستای سەرۆك و ئەو چەند ئەندامپەرلەمانەی عێراق لەبارەی تێوەگلانیان لە گەندەڵی نابێتە ئەگەرێك بۆ پەكخستنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات."
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەیشڵێت: "بێگومان كێشەیەكی سیاسی لە پشت كەیسی تۆمەتباركردنی سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانەوە هەیە، كێشەكە زۆر جار لەنێوان فراكسیۆنەكاندایە بگرە لە نێوان كەسەكانیشدا هەیە؛ كێشەكەیش گەندەڵییە."
لەبارەی ئەوەی پەرلەمان لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی گەندەڵی پەرلەمانتاران پێك ناهێنێت خەسرەو گۆران دەڵێ: "هیچ كۆبوونەوەیەك لە پەرلەمان نەكراوە تا باس لەو كەیسە بكرێت؛ جارێ پشووە و دانیشتنی پەرلەمان تا چەند رۆژی دیكە بەڕێوە ناچێت تا قسەی لێ بكەین."
KDP
