محەمەد ھاودیانی: بە لیستەناوی کەمئەنداماندا دەچینەوە

 محەمەد ھاودیانی: بە لیستەناوی کەمئەنداماندا دەچینەوە
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، مەبەست لە پشکنینەوە لیستەناوی کەمئەندامان بۆ چاکسازییە، تا ئەوانەی بوونەتە مشەخۆری کەمئەندامان، لە لیستەکە لا بدرێن.

(محەمەد ھاودیانی) وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ١٧/٧ـەوە دەست کراوە بە پشکنینەوەی ناوی کەمئەندامان؛ لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر بە ناهەق خۆیانیان کردووەتە کەمئەندام! دەشێ ناوەکەیان لە لیستی کەمئەندامان بکوژێنینەوە؛ خۆی ئەمە ستاندارێکی جیهانیە، ساڵانە پێویستە پشکنینەوە بکرێت؛ لای ئێمە چەند ساڵێکە ئەمە نەکراوە و، دەبا بمانکردبا."

(محەمەد ھاودیانی) گوتیشی: "تا ئێستا سەدا١٢ـی پشکنینەوەکە تەواو بووە؛ پرۆسەکەش بۆ چاکسازییە؛ کارەکە ماوەی ٩٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت."

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا ناوی کۆمەڵە خەڵکێکمان لا داوە، ئاخر کەمئەندام نینە و، خۆیان بە کەمئەندام ناونووس کردبوو.

باسی لەوەش کرد، ئێستا مووچەی کەمئەندامی دەدرێت، بەڵام ئەو کاتەی ئەنجامی پشکنینەوە تەواو دەبێت بەپێی ڕێسا (ڕێنمایی)ـی وەزارەت مووچە بە کەمئەندامان دەدرێت؛ ئەوانەیان وا فەرمانبەر نینە ١٥٠ھەزار دینار وەردەگرن و، ئەوەیشی فەرمانبەر بێت ١٠٠ھەزار دیناری پێ دەدرێت.









KDP
Top