داقوق؛ پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی تێك‌شكاند
شه‌ڕه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بووه له گونده‌كانی عه‌تشان و عوزیریه له میحوه‌ری داقوق‌و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاندووه، داعش به دۆشكه‌و بیكه‌یسی هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌نگه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌و هێرشه‌كه‌ی تێكشكاندووه.
عه‌مید روكن تاریق ئه‌حمه‌د جاف، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری داقوق، راگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی داعش له‌كاتێكدا بووه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شۆفڵ سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی سه‌نگه‌ر بون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشمه‌رگه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌و پاش كاتژمێرێك، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتوون به‌رله‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بگه‌نه شوێنی شه‌ڕه‌كه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بێ زیانن.
به‌وته‌ی عه‌مید روكن تاریق ئه‌حمه‌د داعش ئێستا له‌و ناوچه‌یه سه‌نگه‌ری دیاریكراوی نییه‌و زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كات، له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا نزیك نه‌بوونه‌ته‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵهاتوون.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو له گوندی بانشاخی گه‌وره، له رۆژئاوای میحوه‌ری داقوق، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش دزه‌یان كرده‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یان به‌ناوه‌كانی(سلێمان سه‌عید، ئیبراهیم ره‌سوڵ‌و خدر مسته‌فا) شه‌هیدكرد.
تاریق ئه‌حمه‌د جاف باسیله‌وه‌شكرد، داعش ئێستا توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ماوه‌و زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كات، له‌شوێنێك په‌لاماری پێشمه‌رگه ده‌دات‌و دواتر هه‌ڵدێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ماوه‌ی 2 ساڵه به‌درێژایی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژی داعشدان‌و له‌ته‌واوی میحوه‌ره‌كان داعشیان تێك شكاندووه‌و ناوچه‌كانیان له‌و رێكخراوه پاككردۆته‌وه.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه وایكردووه وڵاتانی زڵهێز‌و سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌گرنگییه‌وه باس له قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه بكه‌ن‌و وه‌ك نوێنه‌ری خۆیان له‌شه‌ڕی تیرۆر ناوی ببه‌ن، هه‌روه‌ها وڵاتان هاوكاری جۆراروجۆریان بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه‌كردووه، هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ندینجار رایانگه‌یاندووه پێویستیان به‌هاوكاری زیاتر هه‌یه.
خه‌ندان-
