قایمقامیه‌تی هه‌ولێر سێ پاڵاوگه‌ی نایاسایی داده‌خات
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه‌ناوه‌كه‌ی لای خه‌ندان پارێزراوه‌و پله‌ی عه‌قیدی هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌و پاڵاوگه بچووكه‌ی بۆ پاڵاوتنی گاز له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی شاره‌وانی له‌بازاڕی گازفرۆشانی هه‌ولێر داناوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتی: هه‌رشوێنێك نایاسایی بێت‌و رێگه‌پێدراو نه‌بێت، یان له‌سه‌ر موڵكی حكومه‌ت دروستكرابێت، به‌دڵنیایی دایده‌خه‌ین، هه‌ربۆیه دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی ئێوه لیژنه‌یه‌كم دروستكرد‌و ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه داخران كه‌ژماره‌یان سێ پاڵاوگه‌بوو".
قایمقامی هه‌ولێر وتیشی"شاره‌وانیم ئاگاداركرده‌وه‌و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ژینگه‌ی هه‌ولێرم راسپارد كاری خۆیان بكه‌ن‌و ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌و دوو پاڵاوگه‌ی تریش كه‌دواتر بۆمان ئاشكرا بوون داخران".
بازاڕی گازفرۆشان له‌شاری هه‌ولێر، بازاڕی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یه بۆ دانانی نرخی گاز‌و به‌نزین‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای مه‌خمور، كاركردن له‌پاڵاوگه‌و دۆسییه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان داهات‌و قازانجی باشی هه‌یه.
قایمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پاڵاوگه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان‌و ژینگه‌وه مۆڵه‌ت‌و رێنماییان پێده‌درێت، به‌ڵام چه‌ند شوێنێك هه‌ن كه‌نایاساین‌و رێگه‌ی كاركردنیان پێ‌نادرێت، وتی"ئێمه وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی ئیداری ته‌داخولمان كرد‌و ئه‌و شوێنانه‌مان داخست".
پێشتر زیاتر له 100 پاڵاوگه له‌مه‌یدانی گازفرۆشانی هه‌ولێر به‌بڕیاری پارێزگار‌و له‌لایه‌ن هێزێكی زێره‌ڤانییه‌وه داخران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زه‌وییه‌كانیان موڵكی شاره‌وانییه، هاوكات ناوچه‌كه شوێنێ پاڵاوگه نییه‌و نزیكه له‌هه‌ولێر، به‌هۆیه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان‌و پیسكردنی ژینگه هه‌یه، به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌پاڵاوگه‌كاندا به‌ناوی كۆستیك.
خه‌ندان-
