شنگال.. پێشمەرگە بارەگاکانی داعش لە 11 گوند بۆردومان دەکات

 شنگال.. پێشمەرگە بارەگاکانی داعش لە 11 گوند بۆردومان دەکات
هێزەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە 11 گوندی سنووری شاری شنگال بۆردومان دەکەن.



ئومێد وەڵاتی لە راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک راگەیاند، کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 3ـی ئابی 2016، هێزەکانی پێشمەرگەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک بارەگاکانی داعشی لەو گوندانە بە چەکی قورس بۆردومان کردووە و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە چەکدارانی داعش گەیاندووە.



هەروەک ئومێد وەڵاتی رایگەیاند، بارەگاکانی داعش لەم گوندانە بۆردومان کراون، بلیج، بەعاج، عەین فەتح، عەین زالە، ئەبو خەشەب، خەراب باجیر، تەل بەنات، گس ئەلحوسەینیات، گرزک، کونرۆڤی و تەل قەسەب).



ئەم بۆردومانکردنەی بارەگاکانی داعش لە سنووری شنگال، هاوکاتە لەگەڵ دووەم ساڵوەگەڕی جینۆسایدی کوردە ئێزدییەکان لەسەر دەستی چەکدارانی داعش.








باسنیوز
Top