كوردانی ئێزدی: برینەكانمان بە ئاسانی ساڕێژنابن
لە دووەم ساڵیادی كارەساتی شنگال كوردانی ئێزدی دەڵێن، برینەكانیان بە ئاسانی ساڕێژ نابن، تەنیا داواكاریشیان گەڕانەوەی كچ و ژنە رفێندراوەكانە.
رۆژی 3-8-2016 و لە ساڵیادی كۆنترۆڵكردنی شنگال لەلایەن داعش، لە مەزاری شەرفەدین رێورەسمێکی گەورە بۆ یادی دوو ساڵەی کەوتنی شنگال بەڕێوەچوو و هاوکات چەند چالاکیەکی سەربازی و ماتەمینی نمایشکران.
کوردانی ئێزدی کە بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کردبوو، داوای ئازادکردنی کچان و ژنانی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا دەکەن، هاوکات هێزی پێشمەرگەی کوردانی ئێزدی نمایشێکی سەربازییان لەنێو شنگال ئەنجامدا.
رووداو
