داعش دیسان گورزی لێ درا
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی ١٤ (مووسڵ)ـی پارتی به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "که‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كاروانێك و چه‌ند چه‌كێكی قورسی تیرۆریستانی داعشیان له شارەکی (به‌عویزه)ی شارۆچكه‌ی تلكێف داوەتە بەر بۆمب؛ کاروانەکە به‌ره‌و میحوه‌ری ناوه‌ران دەچوو."
دەیشڵێ ئەوەندەی زانیبێتمان به‌هۆی ئه‌و بۆدرومانه‌وه، ١١ تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كی قورس تێك شكێنران.
KDP
