سەردار قادر وەڵامی هەڕەشەکانی لایەنگرانی گۆڕان دەداتەوە
دوای ئەوەی هەڵمەتێکی گەورە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە لایەن پەیج و ئەکاونتی لایەنگرانی گۆڕان لە دژی سەردار قادر، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە پشکی گۆڕان بەڕێوەچوو و بە گەندەڵی تۆمەتبار کرا کە سەرجەمیان یەک وتاریان دانابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3\8\2016، سەردار قادر، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند: “من ئێستا پۆستێکی حکوومیم هەیە و هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانم، تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن گۆڕانەوە ئاگادار نەکراومەتەوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەو بابەتە لەدژی من بڵاو کراوەتەوە”. بێ ئاگایی خۆشی لە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە دەربڕی و گوتی: “هەر کەسێک کار بکات ڕوبەوووی کێشە دەبێتەوە، لە کاتێکدا گومانم لەکەس نییە و بەردەوامم لەکاری خۆم".
ئەو هەڵسووڕاوەی گۆران لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “ئەم نووسینە ساردم ناکاتەوە، لە کارکردن، حزبەکەم کار دەکات و خۆی ئاگاداری ئەو هێرشانەیە کە لە سەرم هەیە و ئامادەم بۆ لێژنەی لێکۆڵینەوە ئەگەر لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە پێکبهێنرێت، بەڵام ئەمە هۆکاری ئەوەیە کە دەنگۆ بڵاو بووەتەوە کە من شوێنی پارێزگاری سلێمانی دەگرمەوە".
باسنیوز
